خانمە هونەرمەندێکی کورد بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە

نەرمین قادر خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد، كە ماوەی چەندین ساڵە بە دەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت، لە نوێترین دەكەوتنیدا، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەك نوسیویەتی، ببورن ماوەیەكە دوورم لێتان، نەخۆشم و داوای لێبوردن دەكەم، بەهیوای لەشساغی بۆ هەمووان.


جێی ئاماژەیە، نەرمین قادر ساڵی 1962 لە گەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی 1982 لە یەكەمین كاری هونەری خۆیدا، بەشداری لە درامای تەنەكە دا كردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ناساندنی و دەرخستنی تواناكانی لەبواری نواندندا.



PM:02:24:13/08/2017