كۆلێژی
زمان له زانكۆی سلێمانی، داوا له‌و ده‌رچووانه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌كات کە
دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە
به‌شی زمانی عه‌ره‌بی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا
هاتووە، ئاگاداری خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی (زانستی و وێژه‌یی) ده‌كات، ده‌توانن
رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 15ی ئاب، سه‌ردانی تۆماری كۆلێژه‌كه له‌ناو كه‌مپی نوێی
زانكۆی سلێمانی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ناو تۆماركردن له‌یه‌كێك له به‌شه‌كانی ئه‌و
كۆلێژه.
ڕوونیشکراوەتەوە بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2017- 2018) به‌شه‌كانی
(كوردی، عه‌ره‌بی، وه‌رگێڕان، فارسی) له‌خوێندنی به‌یانیان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ
خوێندكار وه‌رده‌گرێت، جگه له‌به‌شی ئینگلیزی، كه له‌ڕێگه‌ی زانكۆ لاینه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
هەروەها ڕوونکراوەتەوە بۆ ئه‌مساڵی خوێندن كۆلێژی زمان بۆ هه‌رپێنج
به‌شی (كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، وه‌رگێڕان و فارسی) خوێندكار وه‌رده‌گرێت، به‌بڕه
پاره‌یه‌كی دیاری كرا‌و و چه‌ند مه‌رجێك، بۆ وه‌رگرتنی له خوێندنی ئێوارانی كۆلێژی
زمان، جگه له‌ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی، ده‌رچوانی پێشتری كۆلێژ‌و په‌یمانگاكانیش
كه ساڵانی رابردوو ته‌خه‌روجیان كردووه، ده‌توانن وه‌ربگیرێن به‌چه‌ند مه‌رجێكی
دیاریكراو.