وه‌رگرتنی پاره‌ی
مانگانه‌ی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له‌هاوڵاتیان پێشخرا و جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی
مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش ڕایگەیاندووە"به‌هۆی گرانبونی نرخی گازه‌وه وه‌رگرتنی
پاره له‌هاوڵاتیان پێشخراوه".
كه‌مال جه‌لال جێگری سه‌رۆكی
كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە "ڕۆژی ٢٨ی
هه‌موو مانگێك نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان دیاریده‌كرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م
مانگه به‌هۆی گرانبونی نرخی گازه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌نرخی كاره‌بای
مۆلیده‌وه هه‌یه، دیاریكردنی كاتژمێره‌كان و نرخی كاره‌بامان پێشخست بۆ ئه‌مڕۆ
٢٤ی ئاب".
ئەو ماڵپەڕە ڕوونیشی
کردووەتەوە"ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه‌ش هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی دیكه نرخی كاره‌بای مۆلیده‌مان
له‌كاتی خۆیدا دیاریبكردایه، بێگومان نرخه‌كه له‌سه‌ر هاوڵاتیان زۆرتر ده‌بوو".
باسی لەوەشکردووە،
"نرخی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌ی دیكه كه ده‌مێنێته‌وه،
له‌گه‌ڵ مانگی داهاتودا له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت".
وتوشییەتی "چاوه‌ڕوانده‌كرێت
نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده بۆ ئه‌م مانگه له‌نێوان (15 بۆ 17 هه‌زار 500 دیناردا)
بێت".