دیار غەریب ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، دەبێت تورکیا مەمنون بێت کە دەستگیرکراوەکانی میت- مان لە میدیاکانەوە بڵاونەکردووەتەوە، دەشڵێت بۆیە ئەو کارەیان نەکردووە بۆ ئەوەی دەستی تۆمەت بۆ یەكێتی ڕانەکێشرێت.
دیار غەریب بە ماڵپەڕی ڕۆژ نیوزی نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاندووە " ڕۆژێک دوای ئەوەی کە نوێنەری یەکێتی نێردرایەوە سلێمانی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند"كه هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌رنه‌كه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌وڵه‌تی توركیایه له‌ناوچه‌ی سلێمانی، ده‌وڵه‌تی توركیاش یه‌كێتی به‌به‌رپرسیاری ئه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنه ده‌زانێت"، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ به‌رپرسی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دوور له سیاسه‌تی فه‌رمی یه‌كێتی و دوور له هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و ئادابی سیاسه‌تێكی به ئیراده و سه‌ربه‌خۆ په‌كه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد و سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ی وه‌كو هۆكار بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا ده‌ستنیشان كرد، هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا، هەبوونی په‌كه‌كه‌ی له باشوور وه‌كو مه‌ترسی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی دیاریكرد، داوای له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كرد كه سنوور بۆ په‌كه‌كه دابنێن، بێگومان ئه‌و لێدوان و هه‌ڵوێسته نه‌ك خزمه‌ت به‌كورد و كوردستان ناكات، به‌ڵكو خزمه‌ت به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش ناكات"
هەروەها دەڵێت "هه‌ر بۆیه ئه‌و پرسه دێته پێشه‌وه كه ئایا ڕه‌وایه ده‌وڵه‌تی توركیا له ناو خاكی باشووری كوردستاندا له دژی هێزێكی كوردی ئۆپه‌راسیۆن بكات؟ ئایا ڕه‌وایه كه یه‌كێتی هاوكاری ئۆپه‌راسیۆنی به‌و شێوه‌یه بكات؟ ئایا ڕه‌وا نییه په‌كه‌كه یان هه‌ر ڕێكخستنێكی كوردی تر له‌به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆن و هێرشی داگیركه‌ران خۆیان بپارێزن؟ ئه‌گه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی خۆی بكات ئه‌وا ده‌بێت كرده‌وه‌كانی توركیا هه‌موو به ڕه‌وا بزانێت و خۆپاراستنی په‌كه‌كه‌ش به ناڕه‌وا."
سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتیش دەڵێت "ئایا ده‌بێت هێزی یه‌كێتی بكه‌وێته پێش هێزی ئۆپه‌راسیۆنی توركیاوه، ببێته چاوساغ و كه‌وا سووری به‌ر له‌شكریان و دژی په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بده‌ن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌ردۆغان گه‌رد نه‌گرێت، دیاره هه‌ڵوێستی به‌و شێوه‌یه یه‌كێتی به‌ره‌و كوێ ده‌بات! هه‌ر كه‌سێكیش ده‌زانێت نه له‌ڕووی سیاسییه‌وه، نه له ڕووی یاساییه‌وه نە له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه ئه‌وه كارێكی ڕه‌وا و ڕاست نییه و ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بن"
ڕاشیگەیاندووە مێژوویه‌كی دوور نییه و هه‌موومان له‌بیرمانه كه ساڵی 2003 چۆن ئه‌مریكییه‌كان توره‌كه‌یان كرده سه‌ری به‌رپرسانی تورك له سلێمانی و له ڕاگه‌یاندنیشدا بڵاویانكرده‌وه و كردنیان به په‌ند، ئه‌وه‌شیان ته‌نیا بۆ ئه‌وه كرد كه به توركیا بڵێن سنووری خۆت به‌زاندووه و بۆت نییه له سلێمانی و ئێراقدا هه‌بوونێكی به‌و شێوه‌یه‌ت هه‌بێت، دیاره ئێستاکە ده‌بێت توركیا مه‌منوون بێت كه هاوشێوه‌ی 2003 به‌رپرسه‌كانیان به تورهكهوه له ڕاگه‌یاندندا نیشان نه‌دران.
وتووشیەتی بێگومان په‌كه‌كه ده‌توانێت ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی میت كه خواستویانه سنووری ئیداره‌ی سلێمانی بكه‌نه جێگه‌ی پلاندانان بۆ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون و دیارترین به‌رپرسانی په‌كه‌كه تیرۆر بكه‌ن، بكاته هه‌واڵ و له ڕاگه‌یاندندا بڵاوی بكاته‌وه، كه ئه‌وه‌ی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌بووه كه خه‌ڵكی كوردستان په‌نجه‌ی تاوان بۆ یه‌كێتی و به‌رپرسانی ئیداره‌ی سلێمانی درێژ نه‌كه‌ن، ئێستاش ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌توانێت بیانداته ڕاگه‌یاندن.
ئەو بەرپرسەی کۆما جڤاکێن کوردستان جەخت دەکاتەوە کە ده‌بێت یه‌كێتی چۆك بۆ فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دانه‌دات و دەڵێت "ده‌بێت یه‌كێتی چۆك بۆ فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دانه‌دات، چونكه ده‌وڵه‌تی توركیا كاری ناقانوونی ده‌كات، هاوكات ده‌ستخۆشی له په‌كه‌كه‌ش بكات كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای پووچه‌ڵ كردوەته‌وه و ڕێگای نه‌داوه یه‌كێتی تووشی ئابڕووچونێكی مه‌زن ببێت، هه‌روه‌ها داوا له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بكات كه هه‌رچی دیبلۆماتی توركیایه له سنووری سلێمانیدا بیاننێرێته‌وه بۆ توركیا و كاری سه‌رجه‌م كۆمپانیا توركییه‌كان ڕابوه‌ستێنێت، دەبوایە یه‌كێتی خۆی نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆی بانگ بكردایه‌ته‌وه."
وتوشیەتی یەکێتی ئه‌گه‌ر گوێ له به‌رپرسی فراكسیۆنه‌كه‌یان بگرن له هه‌ولێر و بكه‌ونه تۆمه‌تباركردنی په‌كه‌كه، ئه‌وا ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌ی به‌ر دەكهوێت یه‌كێتی خۆیه‌تی، چونكه ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌گه‌ر له‌م فشاره‌دا سه‌ر بكه‌وێت، ئه‌وا ڕاناوه‌ستێت هه‌تا به ته‌واوی یه‌كێتی خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات، ئه‌و كاته‌ش یه‌كێتی له ڕاستی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته ئامرازێك به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیاوه و ئه‌ویش بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی به‌كاری دێنێت، ئه‌وه‌ش شتێك نییه له لایه‌نی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیشه‌وه په‌سند بكرێت، بێگومان ئایینده‌یه‌كی نزیك وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه و به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی له‌م تاقیكردنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت.