بە ڤیدیۆ.. بۆری شکاندنەکە ببینە
زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی بێ ئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی شكانی هێڵی دووەمی ئاوی (دوكان – سلێمانی) چەندین گەڕەكی ناوشار و ژمارەیەك قەزا و ناحیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بێ ئاو دەبن.

ئامانج جەلال بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاوی سلێمانی، بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگەیاندووە "بەهۆی شكانی هێڵی دووی ئاوی (دوكان – سلێمانی) زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگەو قەزاو ناحیەكانی چەمچەماڵ وشۆڕش، بازیان، پیرەمەگرون، ئەڵایی، گۆپاڵە، تەكیە) بۆ چەند ڕۆژێكی نادیار ئاویان نەبێت".

وتیشی "داواش لەهاوڵاتیان دەكەین، دەست بەئاوەوە بگرن و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە هەوڵدان بەزووترین كات چاكی بكەنەوە".




PM:05:51:29/08/2017