سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان هۆکاری یەکنەگرتنی لایەنە ئیسلامییەکان، یان رێکنەکەوتنیان لەبەرەیەکدا ئاشکرا دەکات.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به ״ئاژانس״ی راگەیاندووە ״ئه‌گه‌ر پارتی و گۆڕان بگه‌ن به ڕێككه‌وتن په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئێستایه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌شگه‌یشتن به ڕێككه‌وتن سیناریۆیه‌كی تر هه‌یه كه جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان ده‌گۆڕدرێت و هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیی و یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ پارتیدا له‌و سیناریۆیه‌دا به‌شدار ده‌بن״.
مەروان دەشڵیت ״به‌شداریكردنی یه‌كگرتوو له سیناریۆی دووه‌مدا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی حزبی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه و یه‌كگرتوو به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی ئیسلامی كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی یه‌كگرتوومان پێ خراپه و هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یشیان بوو وای كرد لایه‌نه ئیسلامییه‌كان نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلیستی و كاری هاوبه‌ش״.
ماوەی دوو ساڵە لایەنە ئیسلامییەکان سەرقاڵی رێککەوتنن لەبەرەیەکدا، یان یەکگرتنەوە، بەڵام ئەو هەواڵانە تا ئێستا بەهیچ نەگەیشتووە.