براد بیت داوای لێبوردن لە جێنیفەر دەکات

پاش تێپەڕ بوونی نزیکی ١٢ ساڵ لە جیابوونەوەی هونەرمەندی سینەمایی ئەمەریکی براد بیت لەگەڵ خانمە هونەرمەندی ئەمەریکی جینیفەر ئەنیستۆن، براد بیت داوای لێبوردن لە جێنیفەر دەکات.

ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوە کردووە، براد بیت لەکاتی قسەکردن لەگەڵ جێنیفەر داوای لێبوردنی لێکردووە بە هۆی ئەوەی لێی جیابوویەوە و دڵی شکاندووە، هەر لەو کاتەدا جێنیفەر دەستی بە گریان کردووە، و هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەخستۆتەڕوو.

جێنیفەر و براد بیت ساڵی ٢٠٠٠ هاوسەرگیرییان کرد و پەیوەندییەکەیان پێنج ساڵی خایاند، دواتر براد بیت ئەنجلینا جولی ناسی و خۆشیویست لەوکاتەی کە ڕۆڵیان دەبینی لە فیلمی "Mr. & Mrs. Smith" ، بۆیە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە جێنیفەر جیابوویەوە .

براد بیت و ئەنجلینا جولی دوو منداڵیان بوو و سێ منداڵی دیکەیان گرتەخۆ، بەڵام ئەنجلینا جولی بە هۆی هەڵسوکەوتی براد بیتەوە لەگەڵ منداڵەکانیدا داوای جیابوونەوەی کرد لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦دا، و لە ئێستادا جێنیفەر هاوسەری هونەرمەندی ئەمەریکی جاستن سیرۆکسە.



PM:02:14:03/09/2017