كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن
و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند كه كۆمپانیایه‌ك بڕیاری داوه به‌بێ به‌رامبه‌ر
كارتی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم چاپ بكات.
شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆن بە دەنگی ئەمریکای وتووە:
"به‌شێك له ئه‌ركه‌كان ته‌واوبوون له‌وانه ئاماده‌كاری بۆ ریفراندۆم و
كاركردنیش بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامه".
ڕوونیشی کردووەتەوە"بۆ ئاماری دانیشتوان پشت به‌ستراوه به‌تۆماره
فه‌رمییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای عیراق و سیسته‌می بایۆمه‌تری".
باسی لەوەشکردووە "ئه‌مه‌ش بۆ به‌رچاوڕوونییه له‌سه‌ر
ژماره‌ی ده‌نگده‌ران و به‌شدارییان له ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردندا و بۆ ئه‌نجامه‌كانیش
سیسته‌مێكی نوێ دانراوه".
ڕاشیگەیاند كه بۆ ڕاپرسی له هه‌رێم كۆمیسیۆن ناتوانێت كارته‌كانی
ده‌نگدان ئاماده بكات و هیوا ده‌خوازێت كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمیسیۆن بتوانێت
كارتی ده‌نگدان ئاماده بكات.
زرار ڕوونیکردووەتەوە "بۆ ریفراندۆمه‌كه كارتێك دروست
كراوه و لێی نوسراوه "ئایا تۆ ده‌ته‌وێت كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ببێت به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ؟ به‌ڵێ – نه‌خێر".
ئاشکراشی کردووە"كۆمپانیایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان بڕیاری
داوه به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌ركی چاپكردنی كارته‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرێت"، به‌بێ
ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات"
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بڕیارە ڕۆژی
چوارشەممە هەڵمەتی بانگەشەی ڕیفراندۆم دەستپێبکات و هاوکات بڕیارە لە ٢٥ ئەم مانگە
ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت