هه‌لی دامه‌زراندن له‌كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان بۆ سنوری پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا وادەی کۆتایی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش ئاشکرادەکرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له په‌یجی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كانی سیده‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیادا هاتووه كه دامه‌زراندنی كارمه‌ندان به‌شێوه‌ی كاتی بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات و داواش له هاولاتیان ده‌كات ئه‌گه‌ر فۆرمه‌كه پرده‌كه‌نه‌وه ده‌بێت ره‌چاوی چه‌ند خاڵ و مه‌رجێك بكه‌ن.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه ده‌بێت فۆرمی تایبه‌ت له په‌یجی فه‌رمانگه داونلۆد بكرێت و پڕبكرێته‌وه و دواتر ببرێته نزیكترین بنكه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌دران له سنوری نیشته‌جێبوونی داواكار.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو ماوه‌ی پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه له‌به‌رواری 5/9/2017 ده‌ستپێده‌كات و تا 10/9/2017به‌رده‌وام ده‌بێـت راشیگه‌یاندوه بۆ رێنماییه‌كانی دامه‌زراندن هاولاتیانن ده‌توانن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بنكه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن له سنوری نیشه‌جێبوونی داواكار.