ئەمڕۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردەوە ئاردا تۆرانی تورکی
بڕیاریداوە جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ خولی وڵاتەکەی و یاری بۆ یانەی گالاتە سەرای
بکات.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکە ئەمڕۆ هەینی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی تورکیا
کۆتایی دێت و ئەو یاریزانەش لە لایەن
یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ ماوەی ٢ ساڵ بە یانە تورکیەکە دراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت دوای هاتنی ڤاڵڤێردی ئەو یاریزانە شوێنی لە پێکهاتەی
سەرەکی یانەکە نەمایەوە.