ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی کە سەرپەرشتی ئەنجامدانی ریفراندۆم و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم دەکات، دەستبەکاربوو.
ماڵپەڕەکە کە بەناونیشانی http://www.khec.krd/ کراوەتەوە، ئەمڕۆ دەست بەکاربوو، ئەم ماڵپەڕە نوێیە چەندین بەشی تایبەت بە هەڵبژاردن و ریفراندۆن گرتۆتە خۆی، هەروەها هەموو ئەو یاسایانەی گرتۆتە خۆی کە پەیوەندیان بە هەڵبژاردنەوە هەیە.
پەرلەمانی کوردستان سێ ساڵی لەمەوبەر بڕیاری لەسەر دروستکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی د٥رکرد و هاوشێوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەسەر بنەمای پشکی حزیبەکان پۆستەکان دابەشکران.
یەکەم چالاکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمە لە بەرواری ٢٥ ی ئەیلولدا.