وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە پەرلەمانی کوردستان تەنیا بۆ ڕیفراندۆم کاراکرابێتەوە و ڕایدەگەیەنێت "پەرلەمان کاری یاسادانان و چاودێری ئەنجام بدات".
مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی لە شاری سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، پەرلەمانی کوردستان جگە لەکۆبوونەوەکەی دوێنێی کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام دەدات و هیچ ڕێگریەکیش نیە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی دیکە نەکات.
سەبارەت بە سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، وتەبێژی فەرمی پارتی وتیشی، بە مەبەستی قسەکردن لەسەر ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
دوێنێ پەرلەمانى کوردستان دوای دوو ساڵ لە لەکارکەوتنی بە بێ فراکسیۆنەکانى گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامى بزوتنەوەی ئیسلامی و بەرەی تورکومانی کۆبووەوە و لەو دانیشتنەدا بڕیاردرا ڕیفراندۆم لەکاتى خۆیدا بەڕێوە بچێت.