کۆمسیۆن بنکە لە کەرکوک‌و موسڵ دەکاتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی دوو نووسینگەی خۆی لە کەرکوک و موسڵ دەکاتەوە.

شێروان زرار  وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادن و ڕاپرسی ئاشكرای كرد كە جیاواز لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو، لە پرۆسەی دەنگدانی ڕیفراندۆمدا دەنگدانی تایبەت و گشتی لە یەك ڕۆژدا بەڕێوە دەچن.

ناوبراو وتی "ی ڕاگەیاند: "بەپێی نوێترین بڕیار، هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و بەندیخانە و نەخۆشخانەكان هاوكات لەگەڵ هاووڵاتیان، لە ڕۆژی (25/ 9 / 2017)دا بەڕێوە دەچێت بۆ ئەو مەبەستەش ناوی دەنگدەرانی تایبەت لە دەنگدەرانی گشتی هێندراوەتە دەر و گرفتمان بۆ دروست ناكات".
 
شێروان زرار وتەبێژی کۆمیسیۆن وتیشی: "بۆ دەنگدانی كوردانی تاراوگە مەرجی فۆڕمی خۆراك لادراوە و بوونی ڕەگەزنامەی عێراقی كراوەتە مەرج".
 
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئێستا 90% ی پێدویستییەكانی هەڵبژاردن گەیشتووەتە كۆگاكان و ئامادەكاریی پێویست بۆ كردنەوەی هەردوو ئۆفیسی بنكەی ڕاپرسی لە كەركووك و قەزای شێخان تەواو بووە".



PM:04:27:18/09/2017