تەقە لەماڵی لایەنگرێكی بەرەی "نەخێر لەئێستادا" دەكرێت

لەسەر پشتگیری لە بەرەی "نەخێر لەئێستادا" بۆ ڕیفراندۆم هەڕەشە لە گەنجێكی دانشتووی قەزای سەید سادق دەكرێت ، دواتر ماڵەكەی دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە.
 
حەسەن عەبدوڵا ناسراو بە ( حەسەن كوێستانی ) كە دانشتووی گەڕەكی "بەركێو"ی قەزای سەید سادقە، بە ماڵپەڕی "سنور میدیا"ی ڕاگەیاندووە "پاش ئەوەی من لە فەیسبووكی خۆم پشتگیرم لە بەرەی "نەخێر لەئێستادا " بۆ ڕیفراندۆم دەكرد ، دواتر هەر لەڕێگەی فەیسبووكێكەوە بەناوی (شۆڕش محەمەد) كە بەفەیسبووكەكەی دیاربوو ڕیكلامی بۆ "بەڵێ" دەكرد ، هەڕەشەی لێكردم ، بۆی نووسیم ئەو پەنجانەت ئەقرتێنم تا لەپشت كیبۆردەوە فێر نەبیت گارە گار كەیت".
 
ئەو گەنجە دەڵێت "من زۆر بەهەندم وەرنەگرت و گوێم پێ نەدا ، بەڵام لە شەوی 4/5ی/9 / 2017 ئەو هەڕەشەیە بوو بە كردار و تەقە لەماڵم كرا".
 
كوێستانی ئاشكراشی كردووە، خۆم لەماڵەوە بووم لەبەر تەقەكان نەڕۆشتمە دەرەوە، و بەڵام بەوتەی دراوسێكانمان دووكەس بوونە تەقەیان لەماڵمان كردوە، و دواتر هەڵهاتوون ".
 
ئەوەشی خستە ڕوو ، كە 7 فیشەكە نراوە بە ماڵیەوە، و دواتر هێزە ئەمنیەكان فیشەكاكانیان هەڵگرتوە دەڵێت "لەئێستا سكاڵایی یاسام تۆمار كردوە، و تئێستا هیچ سەرە داوێك نەدۆزراوەتەوە".



AM:09:52:20/09/2017