كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی ده‌نگدانی بۆ یەک کاتژمێر درێژ ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئەو زانیاریانەی لە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان دەست "سپی میدیا" کەوتووە ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێر كاتی ده‌نگدان درێژ ده‌كاته‌وه.
بەو پێیەش وێستگەکانی دەنگدان کە بڕیاربوو لە کاتژمێر شەشی ئێوارە دابخرێت، كاتەکەی گۆڕدراوە بۆ كاتژمێر حه‌وتی ئێواره.
ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ڕیفراندۆمدا دەستپێکرد و ١٢ هەزار بنکەی دەنگدانیش بۆ ئەو مەبەستە کراونەتەوە.