رێژەی بەشداربووی دەنگدەرانی ریفراندۆم ٧٢%

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند " رێژەی دەنگدان لە ریفراندۆمدا لە ٧٢% ".

شیروان زرار بەرپرسی پەیوەندیەکان و راگەیاندن لە کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن و راپرسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیانە" "لە ڕیفراندۆمەکەی ئەمڕۆدا ٤ ملیۆن و ٥٨١هەزار و ٢٥٥ کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و  سێ ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٩٢٥  کەس دەنگیداوە".

بەرپرسی پەیوەندیەکان و راگەیاندن  وتیشی" ئەو هاوڵاتیانەی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە و توانیویانە لە کەمپەکاندا دەنگ بدەن ژمارەیان ٤٩٧ هەزار و ١٩٠ دەنگدەر بوون".

وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد "دەنگدەرانی هەندەران کە هیچ تۆمارێکی فەرمیمان لەبەردەست نییە و بە ئەلیکترۆنی خۆیان تۆمارکردووە ژمارەیان ٩٨ هەزار و ٩٤٥ کەس بوون".".

لەو راگەیاندراوەدا کەناوبراو بەناوی کۆمسیۆنە خوێندیەوە ئاشکرای کرد رێژەی دەنگدەر ٧٢% .

PM:11:33:25/09/2017