بزانن نهێنی جوانی پێستی ئافرەتانی ئاسیایی چیە


هەبونی پێستێکی پاکو جوان خەونی هەموو ئافرەتێکە، بەڵام لای هەندێک کەس ڕەنگە دەست کەوتنی ئاسان نەبێ. هەندێک جار ئافرەتان پرسیاریان لا دروست دەبێت بۆچی پێستی ئافرەتانی هەندێک وڵات جوانترە لە پێستیی ئافرەتانی هەندێک وڵاتی دیکە ئێستا تۆش بەم پێکهاتەیە پێستت وەکوو ئافرەتانی کیشوەری ئاسیا جوان بکە.

ئەوەی ئەم ئافرەتانە بەکاری دەهێنن پێکهاتەیەکی زۆر ئاسانە

پێکهاتە:

٢ ئەسپرین

یەک کەوچک هەنگوین

ئاو

حەبی ئەسپرینەکان بەجوانی ورد بکە لەگەڵ ئاودا تێکەڵی بکە پاشان بیکە ناو پارداخێکەوەو هەنگوینەکەشی تێبکە بەجوانی تێکی بدە تاوەک کرێمی لێدێت.پاشان بیدە لەپیستت بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەجێی بهێلە، دواتربەئاوی شلەتین بیشۆ. دەتوانی ئەم گیراوەیە هەفتەی دووجار بەکار بهێنی بۆ پێستت.ئەگەر بێتو ئەم ماسکە بەڕێکو پێکی بەکار بهێنی ئەوا دەبێتە خاوەن پێستێکی جوان و تەندروست.

سەرچاوە: Natural Remedies 888

وە:هە-ف



PM:08:19:30/09/2017