مەراسیمی تایبەت بە هێنانەوە و بەخاک سپاردنی تاڵەبانی

تەرمی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەیشتەوە فرۆکەخانەی سلێمانی و مەراسیمی تایبەت بەڕێوە دەچێت.


پاشان کەژاوەکەی بەرەو مزگەوتی گەورەى سلێمانى بەڕێدەکرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت، دواتر بەرەو گردی دەباشان بەڕێدەکرێت کە بڕیاردراوە لەوێ بەخاک بسپێردرێت.

بۆ ڕۆژی شەممە کاتژمێر یەک لە یاریگای سیروانی نوێ پرسە بۆ مام جەلال دادەنرێت، لەئێستاشدا لە فڕۆکەخانە و شەقامەکان و گردى دەباشان ئامادەکاریەکان تەواوکراون.

ڕۆژی سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2017، مام جەلال سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەتەمەنی 84 ساڵیدا لەنەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد

جەلال تاڵەبانی، ناسراو بە مام جەلال لەدایكبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ ، سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقە. تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ كۆتایی بە پۆستەكەی هات.



PM:12:04:06/10/2017