فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەندامانی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم دەرچوو

دادگای ڕەسافە لە بەغدا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەندامانی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم دەركرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە 11ی تشرینی یەكەم، عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەكدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند "دادگای لێكۆڵینەوە رەسافە فەرمانی دەستگیركردنی بەگوێرەی مادەی ٣٢٩ی یاسای سزادانی عێراقی بۆ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرپەرشتی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەركرد".

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وتیشی "ئەو فەرمانی دەستگیركردنە لەسەر بنەمای سكاڵایەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و پەیوەندار بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەوە دەركراوە، كە پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵییە".



PM:02:15:11/10/2017