ئاگاداریەك بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەكات كە جگە لە پەیج و ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت پشت بە زانیاری هیچ پەیجێكی دیكە نەبەستن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی یەكەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ماوەیەكە چەند پەیج و ماڵپەڕێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زانیاری و ڕونكردنەوەی نادروست لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان بەخوێندكاران و قوتابیانی دەرچوانی ١٢ی ئامادەیی دەدەن وەك پەیجی:

https://www.facebook.com/poli12amaday.

وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختی لەوەكردۆتەوە ئەو پەیج و ماڵپەڕانە ڕوبەڕوی دادگا دەكاتەوە، كە زانیاری نادروست لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران بڵاو دەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لاپەرە فەرمیەكانی وەزارەت بریتین لە "وێبسایتی وەزارەت بەناونیشانی www.mhe-krg.org و، لاپەڕی فەرمی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكی وەزارەت بەناونیشانی (www.facebook.com/mhekrg)"..

لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوا لە خوێندكاران دەكات كە دەتوانن لە ڕێگەی ئەو كەناڵانەوە بگەنە زانیاری دروست، بەپێچەوانەوە ئەوان لە هیچ زانیاریەكی ئەو ماڵپەڕ و پەیجانە بەرپرسیار نین، بەتایبەت پڕۆسەكانی (زانكۆ لاین) و، وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.



PM:03:14:11/10/2017