چەند گەڕەکێک سلێمانی بێ ئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت "چەند گەڕەکێکی سلێمانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بێ ئاو دەبن".


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە تیایدا هاتووە، "بەهۆی كاری چاكردن و گۆڕینی بۆری 900 ملم-ی (گردی جۆگە) بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ واتە ڕۆژانی (یەكشەممە، دوو شەممەو سێشەممەی ئەم هەفتەیە) ئەو گەڕەكانەی كە دەكەونە سەر تانكییەكانی گردی جۆگەو گردەگڕوێ بێ ئاو دەبن".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هەریەك لەگەڕەكەكانی "خەبات، حاجی ئاوا، سەیوان، مامەیارە، رۆژهەڵات، هەوارەبەرزە، گۆیژە، ئازادی، ئیبراهیم ئەحمەد، ئیسكان، توی مەلیك، ئەزمەڕ، هەواری تازە، سەرشاقام، چوارباخ عەقاری . گردی جۆگە . وەیس .شێخان .كانێسكان .دەرگەزین مامۆستایان .قازی محەمەد .سلێمانی تازە" دەگرێتەوە.



PM:04:48:14/10/2017