شەڕ لە باشووری کەرکوک دەستیپێکرد

کاتژمێر ٣ ی شەو هێزە عێراقییەکانی لە باشووری کەرکوک لە ناوچەی پیشەسازی دەستی بەتەقەکرد لە ‌هێزەکانی پێشمەرگەو پێشمەرگەش وەلآم دەداتەوە.

لە کاتژمێر ١٢ ی شەوە هێزە عێراقییەکان لە تازەوە دەستیان بە جووڵەکرد بەرەو کەرکوک، کاتژمێر ٣ شەو هێزە عێراقییەکانی دەستیان بەهێرشکردنە سەر باشووری شارەکە کردو بەهەموو جۆرە چەکێک پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان دا، پێشمەرگەش بەهەموو جۆرە چەکێک بەرپەرچی هێزە عێراقییەکانیان دایەوە.





AM:03:00:16/10/2017