‌"هێزەکانی پارتی هەردوو کێلگەی بای حەسەن و هاڤانایان چۆڵکرد"

ئەندامی پەرلەمانی عێراق رێبوار تەها لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند "، ئەو هێزەی سێ ساڵە کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن و هاڤانایان کۆنترۆڵکردبوو کەمێک پێش ئێستا ناوچەکەیان چۆڵکرد".

تا ئێستا میدیاکانی پارتی ئاماژەیان بۆ چۆڵکردنی ئەو بیرانە نەکردووە.

 فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند ' دەستیان بەسەر کێڵگەی نەوتی بابەگوڕگوڕدا گرتووە، سوپای عێراقیش ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکوک بڵاوبووەتەوە".

بەمەش بەشێک لە ستراتیژی هێرشی هێزەکانی عێراق لە کەرکوک مسۆگەر کرا.

هاوکات پۆلیسی ئیتیحادی ڕایگەیاند چوونەتە ناو فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە هێزەکانیان لەناو فڕۆکەخانەکەدا بڵاوکراونەتەوە.

هەروەها هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئێستادا چوونەتە ناو گەڕەکی فەیلەقی شاری کەرکوکەوە و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسی شارەکەش لە هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانیان.


PM:01:57:16/10/2017