ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای لێبووردن لە بافڵ تاڵەبانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت "من سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قسه‌و باسانه نیم و من ته‌نھا كردومه به كوردی".
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگەاندووە "ئه‌و هه‌واڵ و قسه‌وباسانه‌ی له‌هه‌ندێك نێوه‌ندی سیاسی و ڕاگه‌یاندنی عێراقی كه باس له رێكه‌وتنێك ده‌كرێت له نێوان هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی كورد و عێراق، به‌نده ته‌رجومه‌م كرد بۆ سه‌ر زمانی كوردی و ته‌نیا وه‌ك قسه‌وباسی ئه‌و نێوه‌نده سیاسیانه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاومكرده‌وه".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ڕاشیگه‌یاندووە "له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان منیان كردوه به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه له‌راستیدا من ته‌نها قسه‌وباسه‌كانم گواستۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕی كه ده‌بوو ئاماژه به‌وه بكه‌م ئه‌مه قسه‌و باسه له‌هه‌ندێ ناوه‌ندی سیاسی عێراقی".
داواشدەکات هه‌ر به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێك هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕاست بكرێته‌وه و ده‌شڵێت "من ته‌نها كردومه به كوردی، لێره‌شه‌وه داوای لێبوردن له بافل تاڵه‌بانی و هادی عامری ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌و باسانه زانیاری هه‌ڵه گه‌شتبێت به خوێنه‌ر".