سلێمانی..دوو كەس لەناو جەرگەی بازاڕ بە دەستڕێژی گوللە كوژران

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە نزیكی فولكەی خانەقای شاری سلێمانی‌و لەناو جەرگەی بازاڕ بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری سپی راگەیاند رووداوەكە لە نزیك فولكەی خانەقا‌و بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی‌و نزیك لە حەمامی نوری روویداوە‌و هەر دوو هاوڵاتییەكە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی: هێزەكانی ئاسایش‌و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە‌و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.



AM:11:31:23/10/2017