پێریز بە لێدوانێک لەسەر کڕینی کەین هاتە دەنگ


سەرۆکی یانەی ریال مەدرید سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە باس لە کڕینی هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەکەن بۆ ریزەکانی ریاڵ مەدرید.

پێرێز بە میدیا ئیسپانیەکانی راگەیاندووە کە ئێمە ئەو یاریزانە ناکڕین ، چوونکە هێرشبەری وەکوو بنزیمە لە یانەکە بوونی هەیەو لە ئێستادا پێویستمان بە هێرشبەر نییە.

کەین ئەم وەرزە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و یانەکەی ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات و چەندین یانە دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.



PM:08:59:24/10/2017