ئێران: سنورەكانمان بە ڕووی هەرێمی كوردستاندا واڵا دەكەین

سوپا ساڵاری ئێران بەمزوانە سەرجەم ڕێگرییەكان نامێنێت و دەڵێت "سنورەكانمان بە ڕووی هەرێمی كوردستاندا واڵا دەكەین".

ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویكردەوە، محەمەد باقری سوپا سالاری ئێران ڕایگەیاندووە، "بەمزوانە سەرجەم ڕێگرییەكان لە خاڵە سنورەیەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان  نامێنێت سنورەكانمان بە ڕووی هەرێمی كوردستاندا واڵا دەكەین ".

هاوكات ئەمڕۆ وەفدێكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن.

لە دوای ڕیفراندۆم ئێران لەسەر داوای حكومەتی عێراق خاڵە سنورییەكانی لەگەڵ هەرێم داخست و  دواتریش ڕۆژی ٢٥ مانگ  تەنها دەروازەی باشماخی سنوری لەلایەن ئێرانەوە كرایەوە.



PM:01:37:30/10/2017