دوایین زانیاریی لەسەر دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی ناوشار

 بە وتەی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان پەیوەندی بە بەغداوە هەیە‌و هەفتەی داهاتوو بۆ زیادكردنی بڕی هاوردەكردنی نەوتی سپی پێوەندی بە بەغداوە دەكەن.

نافیز ناوپردانی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاندوە، تا ئێستە دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكانی دەورووبەری هەولێر بەردەوامە.
وتی، دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری هەولێر پێوەندی بەو بڕەوە هەیە كە لەلایەن بەغداوە دەهێنرێتە شارەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد كە هەفتەی داهاتوو پێوەندی بە بەغداوە دەكەن بۆ ئەوەی بڕەكەی زیاد بكات و هەوڵ بدرێت لە ناو شارەكان دابەش بكرێت یان نرخەكەی لە بازاڕدا كەم بكرێتەوە.



PM:09:42:01/11/2017