بە پێی هەواڵی سایتێكى عێراق به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى
كوردستان له بودجه‌ى گشتى بریتیه له 11.6 تریلیۆن دینار، ده‌ڵێت "به‌غدا هه‌وڵده‌دات
ئه‌م مانگه (تشرینی دووه‌م) موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى بدات و له‌هه‌ولێرى جیابكاته‌وه".
سایتى سۆمه‌رییه‌ى عێراقى ئینفۆگرافیكێكى له‌باره‌ى
به‌شه بودجه و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا ژماره‌ى
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى به 682021 فه‌رمانبه‌ر له‌هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى
و دهۆك دیاریكردووه كه موچه‌ى سه‌رجه‌میان ده‌گاته 3.8 تریلیۆن دینار.
ئاماژه‌شیداوه، به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌بودجه‌ى
گشتى فیدڕاڵى ده‌گاته 11.6 تریلیۆن دینار و به‌شى هه‌رێمیش له‌نه‌فه‌قاتى حاكیمه
بریتیه له 830.6 ملیار دینار.
سۆمه‌رییه ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو كه به‌غدا هه‌وڵ
بۆ خه‌رجكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى له‌م مانگه‌دا و دابڕانى له‌هه‌ولێر ده‌دات.