عەزیەکەی توبا بووە جێگەی ڕەخنەی هەوادارانی

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا توبا بیوکستون ناسراو بە کەسایەتی لەمیس، لەلایەن هەوادارانیەوە رووبەرووی رەخنە دەبێتەوە.


توبا بیوکستون لە دووەم رۆژی فستیڤاڵی سینەمای فیلمی ئاسیایی لە لۆس ئەنجلوس بە عەزیەکی سەوزی درێژەوە دەرکەوت، کە لەلایەن دیزاینەری بەناوبانگی تورکیا زەینەب توسون بۆی ئامادەکرابوو، بەڵام قژی بەشێوەیەکی سادە و ناڕێک رازاندبووەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لەلایەن هەوادارانیەوە رەخنە لە ستایلی قژی و جلەکانی بگیرێت، هەندێکیان دەڵێن "پێچەوانەی جوانیە شیک و سروشتیەکەی خۆی دەرکەوتووە".

توبا یەکێک بوو لە لیژنەی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئاسیایی، لە لۆس ئەنجلوس ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی هونەری تورکیا، خانمێک وەک ئەندامێکی لیژنە بۆ ئەو فستیڤاڵە گرنگە هەڵدەبژێردێت.

هاوکات ناوبراو یەکەم ئەکتەری تورکیایە کە خاوەنی خەڵاتی ئیمی جیهانیە کە لە ساڵی 2014 پێی بەخشراوە.

توبا ئەستێرەیەکی ناوداری تورکیایە و خاوەن جوانیەکی سەرنجڕاکێشە و لەدایکبووی ساڵی 1982، ڕۆڵی لە چەندین دراما و فیلمی بەناوبانگدا بینیوە.



PM:10:33:06/11/2017