" ٢٠٠ تانکەر نەوت و بەنزین گەیشتنە کوردستان "

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت " لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا لەمەرزی باشماخەوە نزیكەی 200 تانكەر لە سووتەمەنی داخڵی هەرێمی كوردستان كراوە".

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە " لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا لەمەرزی باشماخەوە بڕێكی زۆر سووتەمەنی هێنراوەتە هەرێمی كوردستان و لە بنكەی پشكنینی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان لە مەرزی باشماخ پشكنینی بۆكراوە".

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەشڵێت: "بەنزین ۱٠۹ تەنكەر و نەوت ۲۸ تەنكەر و گاز ٤۸ تەنكەر لە مەرزی باشماخ گەیەنراوەتە هەرێمی كوردستان".

سەبارەت بەو بەنزینە خراپەی هاتووەو گەڕێندراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ئاشكرای دەکات کە ۱٦ تەنكەر بەنزینیش گەڕێندراوەتەوە لە بەر نەگونجانی.




AM:11:20:07/11/2017