كۆمیسیۆن داوای دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن دەكات

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات كاتی هەڵبژاردن دیاری بكەن و بودجەی پێویستیشیان بۆدابین بكەن.

ئەمرۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەم كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا كە واژۆی هەندرێن محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستانی كردووە، داوا دەكات "ڕەزامەندی بفەرمون بەدیاركردنی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم لەساڵی 2018ەدا بەڕاوێژ لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی كۆمسیاران".

كۆمیسۆن پێشنیازی كردووە هەرسێ هەڵبژارندنەكانی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم و هەڵبژاردنی پارێزگاكان بەیەكەوە ئەنجامبدرێت و بودجەی پێویستی بۆ دابین بكرێت.

بڕیار بوو لە بەرواری 1-11 هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی جیاواز نەتوانرا هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و پەرلەمان 8 مانگ تەمەنی خۆی درێژ كردەوە.




PM:01:05:07/11/2017