کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول ئاشکرادەکرێت


وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول ئاشکرادەکرێت، بەرپرسێکیش لە لەئەنجومەنی وەزیران دڵنیایی دەدات لەوەی موچەی مانگی ئەیلول لەمانگی (12)دا دابەشدەکرێت.

د.ئاراس خۆشناو سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە لەدوای تەواوبوونی دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب، زۆر نابات دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستپێدەکات و دەڵێت "بەدڵنیاییەوە موچەی مانگی ئەیلول لەمانگی (12)دا دابەشکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت ماوەیەکی پێویست دەبێت بۆئەوەی لیستی موچەکان ئامادە بکات، چونکە لەئێستادا موچە بەلیستی بایۆمەتری دابەشدەکرێت.

سەبارەت موچەکانی مانگەکانی(10، 11، 12)ی ساڵی 2017، ئاراس خۆشناو وتی"جیاوازی موچە لەساڵی 2016ەوە ھاتۆتە ساڵی 2017ەوە، بۆیە دەتوانین بڵێین لەماوەی 24 مانگدا، حکومەتی ھەرێم 21 مانگ موچەی دابەشکردووە".

راشیگەیاند"نازانین موچەی ئەو سێ مانگە چۆن دەدرێت ئایا دەچێتە ساڵی 2018ەوە یان نا، ئەوە ئەکەوێتەسەر ئەوەی  بارودۆخەکە چۆن دەبێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی بڕیارە ھەفتەی داھاتوو دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب کۆتایی بێت و دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولیش گومانی لەسەرە بەتایبەت بەھۆی خراپی پەیوەندی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا و کەمبوونەوەی داھاتی حکومەتی ھەرێم لەئێستادا، هاوکات تا ئێستا وادەی دابەشکردنی موچەی خانەشینانیش ئاشکرا نەکراوە



PM:03:17:10/11/2017