ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو بەرز دەبێتەوە و میدیا ئێرانیەکان دەڵێن زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستداوە.
میدکانی ئێران بڵاویانکردەوە لە رۆهەڵاتی کوردستان و ئێران نزیکەی 200 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 1500 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە باشووری کوردستانیش، بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، 2 کەس لە شاری کەلار و چوار کەس لە دەربەندیخان گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر 9:18 خولەکی شەوی ڕابردوو لە شارەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەغدا و مووسڵ لە عێراق و کوێتی دا.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی کەشناسی، سەنتەری بوومەلەرزەکە لە نزیک هەڵەبجە بووە و گەیشتووەتە 7.4 پلەی رێختەر و لە سلێمانیش 7.2 پلەی ڕێختەر بووە.