وڵاتێكی ئەوروپا ڤیزا بە هاوڵاتیانی كوردستان دەدات

وڵاتی یۆنان ئامادەیە ڤیزە بە هاوڵاتیانی عێراق و کوردستان بدات.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق بە میدیا عەرەبیەکانی راگەیاندووە " یۆنان بڕیاری داوە كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان بكات لە وەرگرتنی ڤیزاو، لە قۆناغی یەکەمدا كارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا بە بازرگانانی عیراق دەكات".

لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای دەکات باڵیۆزی یۆنان بەڵێنیداوە كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان بكات لە وەرگرتنی ڤیزا بەمەبەستی سەردانكردنی وڵاتەكەی.



PM:09:14:14/11/2017