وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ئاشکرادەکرێت

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی ووزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەچەند ڕۆژەی داهاتوودا بڕی30 ملیۆن لیتر نەوت دەگاتە سلێمانی و دابەش دەکرێت.


د. غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی ووزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند" بڕێکی کەم نەوت هاتۆتە شاری سلێمانی بەڵام بەهۆی ئەوەی خواستی هاوڵاتیانی پێ پڕ ناکرێتەوە بۆیە دەست نەکراوە بە دابەشکردنی".

وتیشی "بڕیارە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا بڕی30 ملیۆن لیتر نەوت بگاتە شاری سلێمانی و لەم هەفتەیە دەست بکرێت بە دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا".



PM:06:06:20/11/2017