ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە ڕێگەی قەدپاڵی چیاکان بەکارنەهێنن.
ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە، تیایدا هاتووە "بەهۆی داباراین و ئاڵوگۆڕی ئاوو هەواوە پێویستە شۆفێران ئاگاداربن و ڕێگای قەد پاڵی چیاکان بەکارنەهێنن بەهۆی ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بومەلەرزە ڕووی لە ناوچەکە کردوو پێدەچێت تا ئێستاش مەترسی هەرسهێنان لەو جێگایانە دا مابێت".