وه‌زاره‌تی ناوخۆ کاتی داخستنی مەیفرۆشیەکان رێکدەخاتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی جۆرێك یاری ده‌دات و كاتی كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانی مه‌یفرۆشیش دیاری ده‌كات کە بە کاتی زستانە تا ٩ی شەو دەبێت.
جه‌لال حه‌بیب به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی عه‌نكاوه له هه‌ولێر بۆ رادیۆی نه‌وای راگەیاند"له دوێنێوه بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی یاری (دۆمبه‌ڵه) كه جۆرێك له یاری قوماره و قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام شه‌وانه له یانه‌كاندا به‌ڕێوه‌ده‌چو".
وتیشی "ئێستا به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاتی كردنه‌وه و داخستنی شوێنه‌كانی مه‌یفرۆشی دیاریكراون، كه به‌پێی وه‌زری زستانه ده‌بێت واتا تا كاتژمێر نۆی شه‌وه و نابێت زیاتر بكرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه، بڕیاره‌كه‌یان بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی خۆیان گشتاندوه و به‌رده‌وام چاودێری جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.
PM:01:50:23/11/2017