لەم شارەی باشووری کوردستان بەفربارین دەستیپێکرد

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ٢٤ تشرینی دووەم بەفەربارین ناوچەکانی چۆمان و حاجی ئۆمەران دەستیپێکردووە. 

لە کاتژمێر ٥ ی بەیانییەوە بەفربارێنێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان دەستیپێکردووە تا ئێستا لە ناوچەکانی قەزای چۆمان و حاجی ئۆمەران بەفردەبارێت.

پێش دوور رۆژ لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ بارینی بەفر لە رۆژی هەینیدا لەناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان کرد.




AM:11:25:24/11/2017