خشتەیەکی نوێ بۆ کارکردنی مۆلیدە ئەھلیەکان پەیڕەودەکرێت

ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لەمرۆوە خشتەیەکی نوێ بۆ کارکردنی مۆلیدە ئەھلیەکانی ناو شاری کەلار دیاری دەکات.


دڵشاد نەوشاد، لێپرسراوی لیژنەی مۆلیدە ئەھلیەکانی قەزای کەلار بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕایگەیاند "لەئەمڕۆوە ٢٤ تشرینی دووەم مۆلیدە ئەھلیەکانی شارەکە دەبێت ڕۆژانە لەکاتژمێر١٢ی دوای نیوەڕۆوە تا کاتژمێر١ی دوای شەو لەنێو مۆلیدەکانیان ئامادەبن و ھەرکات کارەبای نیشتمانی بردڕا دەبێت کارەبای مۆلیدە بدرێتە ھاوڵاتیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە ,ھەر خاوەن مۆلیدەیەک لەدەرەوەی ئەو کاتە کار بە بەمۆلیدەکەی بکات کرێی مانگانەی ئەو ماوەیەی لەلایەن ھاولاتیانەوە بۆ ئەژمارناکرێت کە کاری کردووە.

دڵشاد نەوشاد باسی لەوەشکردووە لەو کاتەوەی دیاریکراوە بۆ کارکردنی مۆلیدەکان دەبێت کار پێکەری مۆلیدە ئەھلیەکان ئامادەبێت و بەپێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت .



PM:02:42:24/11/2017