عەبادی فەرمانیدا بە خەرجكردنی بڕە پارەیەك بۆ زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكە


سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیدا بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكە لە هەردوو پارێزگای دیالە و سلێمانی.

 حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم فەرمانیداوە بە دابینكردنی بڕە پارەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی بوومەلەرزەكە و ژێرخانی ئەو ناوچانەی زیانیان بەركەوتووە. 

حەیدەر عەبادی ڕاشیگەیاندووە، قەرەبووكردنەوەكە لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە دەبێـت كە لیژنە تایبەتمەندەكەی حكومەتی عێراق لە دوای بوومەلەرزەكە لەو ناوچانە تۆماریكردووە. 

لە دوای ڕوودانی بوومەلەرزەكە عێراق لیژنەیەكی بۆ تۆماركردن و هەڵسەنگاندنی زیانەكان ڕەوانەی ناوچەكان كردو سەردانی سەرجەم شوێنەكانیان كرد و دواتریش برە پارەیەك بۆ چاككردنەوەی بەنداوی دوكان خەرجكرا. 

ڕۆژ ١٢ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستان و خۆرهەڵاتی كوردستانی هەژاند و لەتەواوی عێراق هەستی پێكرا و زیانی گیانی و مادی لێكەوتەوە.



PM:03:09:26/11/2017