"بەغدا كێشە بۆ بازرگانانی هەرێم دروست دەكات"

سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت حكومەتی عێراق كێشە بۆ بازرگانانی هەرێم دروست دەكات و داواش لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان دەكات هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا

دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان لە  ڕاگەیەندراوێكدا وتی "حكومەتی عێراق كێشە بۆ بازرگانانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات و داوای لەو بازرگانانە كردووە كەلوپەل هاوردەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەكەن، مۆڵەت لە بەغداد وەربگرن".

دەشڵێت "داوامان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی كوردستان كردووە ھەماھەنگی لەگەڵ بەغدا بكات بۆ چارەكردنی ئەو پرسە، چونكە ئەو ڕێگری و ئاستەنگانە كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر جووڵەی بازرگانی ھەبووە، بە تایبەت ئەو كاڵایانەی لە ھەرێمی كوردستان بەرھەم دەھێندرێن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا پڕۆسەی هەناردە و هاوردەكردن بەردەوامی هەیە، بەڵام هەندێك جار ڕێگەی مووسڵ دەگیرێت، بە هەمان شێوە لە ناوچەكانی دیكەی عێراق ئاستەنگ هەیە و هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە.




PM:01:49:29/11/2017