کۆمسیۆن پارەی کارمەندانی سەر سندوق دابەشدەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێمی کوردستان لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندق.

زەردەشت مەلا حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی دارایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی خەندانی راگەیاند " یەکشەممە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات".

بەڕێوەبەری گشتی دارایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی دەشڵیت " ئۆفیسی کۆمسیۆنی شارەکان خۆیان خشتەیەکی تایبەتیان هەیە بۆ دابەشکردنی پارەکە و پرۆسەکە چەند رۆژێک دەخایەنێت و هەر رۆژەو چەند ناوەندێک پارەکە وەردەگرن".

پێشتر کۆمسیۆن، پارەی کارمەندانی سەر سندوقی پرۆسەی ریفراندۆمی لە ھەڵەبجە دابەشکردبوو. 

ئەو پارەیە بۆ ئەو کارمەندانەیە کە رۆژی ٢٥ ئەیلول لە پرۆسەی ریفراندۆمدا لەسەر سندوقەکان بوون.



PM:11:51:29/11/2017