بەرپرسێکی کورد لەهەوڵی کوشتن رزگاری دەبێت

لە شارۆچکەی مەندەلی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2ی كانونی یەکەم سەرۆكی ئەنجومەنی ناحیەی مەندەلی سنوری پارێزگای دیالە كە كوردە لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو.

سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی ناحیەی مەندەلی، حەیدەر ستار بە ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاندووە" بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی ئازاد حەمید شەفی سەرۆكی ئەنجومەنی ناحیەی مەندلی تەقیوەتەوە, ، بەڵام خۆشبختانە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە".

حەیدەر ستار لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵێت"بۆمبەكە لەسەر رێگای سەرەكی قەرەولوس داندراوەو تەقیوەتەوە كاتێك سەرۆكی ئەنجومەنی ناحیەی مەندەلی سەردانی ناوچەكەیان كردووە‌و خۆش بەختانە هەوڵەكە تەنها زیانی مادی بەدواوە بووە".



AM:11:16:02/12/2017