وته‌بێژی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ئامانجی ناردنی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كه‌ركوك ئاشکرا کرد‌و دەڵێت "بۆ ڕێگریكردنه له سه‌رھه‌ڵدانی ئاڵۆزیی له ناوچه‌كه‌دا".
رایان دیلۆن وته‌بێژی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند " به ھه‌مانگی له‌گه‌ڵ ھێزه‌كانی سوپای عیراق، ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی "كه‌ی وه‌ن" له‌كه‌ركوك جێگیركراون، ئه‌وه‌ش ڕێگری ده‌كات له درووستبوونی گرژی له‌ناوچه‌كه‌دا".
ناوبراو ئاشکرای کرد، ھاوپه‌یمانان به‌نیازن دووباره له‌سه‌رجه‌م ناوچاكانی عیراق ھێزه‌كانیان بڵاوه پێ بكه‌ن و ھه‌روه‌ھا ئاماده‌كاریش ده‌كه‌ن بۆ قۆناغی داھاتوو.
رۆژی ٢٩ تشرینی دووەم هێزێکی ئەمەریکی بەچەندان چەکی جۆراو جۆرەوە لە سەربازگەی " کەی وەن " نیشتجێبوون و لە لێدوانێکی پێشووی بەرپررسانی ئەمەریکا لە عێراق ناردنی هێزیان رەتکردەوە، کەچی ئەمرۆ ئەو زانیاریانەیان پشڕاستکردەوە، بەڵام بەهیچ جۆرێک باس لە پێشمەرگە نەکرا کە لە پاراستنی ئارامی شارەکەدا بەشداری پێدەکرێت.