لەبارەی دیارینەكردنی بودجە تایبەت بە هەڵەبجە یەكگرتوو هۆشداری دەدات

لەبارەی دیارینەكردنی بودجەی تایبەت بەپارێزگای هەڵەبجە لەڕەشنوسی بودجەی عیراقدا بۆساڵی 2018 یەكگرتوی ئیسلامی ڕەخنەی توند لە حكومەتی عێراق دەگرێت و  داوا دەكات بودجە بەم شێوازە تێنەپەڕێندرێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا حەسەن عەبدوڵا، بەرپرسی مەڵبەندی پێنجی یەكگرتوو لەهەڵەبجەی شەهید، ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی حكومەتی عێراق كرد و رایگەیاند  "لەبری ئەوەی وەفا بۆ هەڵەبجە دوپات بكەنەوەو قەرەبوی خاك و خەڵكی هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوور بكەنەوە بەداخەوە نەتوانرا لەپڕۆژە بودجەی زەبەلاحی عیراقدا بەشی هەڵەبجە لەبەرچاو بگیرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە نوێنەرانی كورد لە بەغدا ڕێكاری یاسای خۆیان بگرنەبەر و فشار دروست بكەن و چین و توێژە جیاوازەكان و ڕێخراوەكان و یاساناسەكان لەپارێزگای هەڵەبجە بەیەكەوە ئەركی نیشتمانی و یاسای خۆیان جێبەجێ بكەن.

بەرپرسی مەڵبەندی پێنجی یەكگرتوو لەهەڵەبجەی شەهید داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەكات پڕۆژە بودجەكە تێنەپەڕێنرێت و حكومەت پابەند بكەن بەدابین كردنی بودجەی تایبەت بەهەڵەبجە وەك پارێزگا و ناوچەی كارەساتبار داواش لەحكومەتی هەرێم دەكات كە لەكاتی دانوستاندا لەگەڵ عیراقی فیدراڵ بابەتی هەڵەبجە وەك خاڵێكی گرنگی دانوستان دابنێت، چونكە خۆی شارەكەی وەك پارێزگا داناوە


.



AM:10:55:04/12/2017