ئاسایشی هەولێر هەڵیکوتایە سەر بارەگای ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵیی.
فهرمان ڕهشاد , ئهندامى ئهو ڕێكخراوه له ڕاگهيهنراوێكدا ئاشكراىكرد ئەمرۆ وەک رێکخراوی ستۆپ بریاروابوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەھەولێر راپرسیەک بڵاوبکەینەوە تایبەت بە پرسی گەندەڵی، بەڵام لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایش رێگری لە ئەنجامدانی کرا و داوای مۆڵەتیان کرد بۆیە نەمانتوانی چالاکیەکە ئەنجامبدەین.
وتيشى "چالاکیەکە بەبۆنەی رۆژی روبەروبونەوەی گەندەڵی بوو".
فهرمان ڕهشاد بهناوى ڕێكخراوى ستۆپ بۆگهندهڵى ڕاشیگهياند "داوای لێبوردن لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین کە ئەرکیان کێشابوو بەلام نەمانتوانی لە خزمەتیان بین".