دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گیرا و تۆمەتبارێكیش دەستگیركرا

لە پارێزگای هەڵەبجە دەست بەسەر زیاتر لە 3 ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیرا و تۆمەتبارێكیش دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ڕایگەیاند  "لە ناو پارێزگای هەڵەبجە لە بەرواری (16/10/2017)دا ، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور  و بە پێی ماددەی (14ی مخدرات) تۆمەتبارێكیان بەناوی  (ھ . ن . ع)دەستگیر كرد".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە كە ئەو تۆمەتبارە لە عەمبارێكدا "بڕی 3240000 دەنكە حەبی (ترامادۆڵ)ی هەڵگرتبوو، بۆ ئەو مەبەستە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كرایەوە و ڕەوانەی (دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2) كرا، پاش لێكۆڵینەوە و تەواو بونی دۆسیەكەی دادوەر لە (دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2)بە پێی ماددەی (14ی مخدرات)لە بەرواری (3/12/2017)دا سزای تۆمەتباری دا بە زیندانی كردنی بۆماوەی10 ساڵ غەرامەكردنی بە بڕی 450000 دیناری عێراقی" .



PM:02:48:11/12/2017