دەرهێنان و نوێکرونەوەی پاسپۆرت لە پارێزگای هەولیر بۆ ماوەیەک ڕادەگیرێت و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێریش دەڵێت "وەرگرتنەوەی پاسپۆرت ڕاناگیرێت".
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداری ھاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێر و دەوروبەری دەکاتەوە بەھۆی جەرد و پاکتاوکردنی ئاماروکاروچالاکییەکانی سالی (٢٠١٧) له‌به‌رواری (2017/12/25) تاکو به‌رواری (2018/1/2) سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانی ده‌رهێنان و نوێ کردنه‌وه‌ی پاسپۆرت ڕادەگیرێت.
ڕاشیگەیاندووە "داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین پێش به‌رواری دیاری کراو سه‌ردانمان بکه‌ن بۆ ڕایی کردنی مامه‌ڵه‌کانیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە وەرگرتنەوەی پاسپۆرت ڕاناگیرێت، ئەو هاوڵاتیانەی پێشتر مامەڵەیان پێشکەشکردوە دەتوانن پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.