پەروەردەی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی مامۆستایان دەكات

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات و داواش لە بەڕێوبەری خوێندنگەكان دەكات سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی لیست و چەكی موچەی مانگی ئەیلول.


لە راگەیاندراوی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانیدا هاتووە "ئاگاداری فەرمانبەرانی بەڕێزی دیوانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و سەرجەم قوتابخانەكانی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستایان و قوتابیانی ئازیز دەكەین، كە سبەینێ سێشەممە 26ی كانونی یەكەمی 2017، دەوامی فەرمییە.

لە ئاگادرییەكەدا داواش لەبەڕێوەبەرانی خوێندنگەكان كراوە، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەێتی پەروەردەی رۆژهەڵات بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی لیست و چەكی مووچەی مانگی 9.



PM:09:38:25/12/2017